Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 10:26

ئه‌ی سی میلان: ئیبراهیم مۆڤیج تووشی کۆرۆنا بوو

کوردستان TV
100%


یانەی میلان-ی ئیتاڵی رایگەیاند، ئەستێره‌ی سویدیی یانه‌كه‌، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بووە.

یانەی میلان لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئیبراهیمۆڤیج، دەرکەوتووە ناوبراو تووشی ڤایرۆسەکە بووە.

تووشبوونی ئیبراهیمۆڤیج دوای ئەوە هات کە رۆژی چوارشەممە ئەنجامی پشکنینی یاریزانی یانەی میلان، لیۆ داورتی، بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی پۆزەتیڤ دەرچوو، بەمەش یانەکە بڕیاریدا پشکنینی (COVID-19) بۆ سەرجەم یاریزانەکانی بکات.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وت تووشی كۆرۆنا بووه‌، ئیبراهیمۆڤیج ناتوانێ بەشداریی یارییەکانی پاڵاوتنی خولی ئەورووپادا بکات کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە یارییەکی یەکلاکەرەوەدا لە خولی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر بە یانەی بۆدۆ گلیمت-ی نەرویجی یاری دەکات.

چاوەڕێدەکرێت زلاتان ئیبراهیمۆڤیج لە چەند رۆژی داهاتوودا ماڵەکەی خۆیدا کەرەنتین بکرێت تاوەکو ڤایرۆسەکە تێدەپەڕێنێت و بە تەواوەتی چاکدەبێتەوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.