وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا، ماوەى لێبوردن لەسەر عێراق بۆ دابینكردنى پێداویستى كارەبا بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژکردەوە.
ئیدارەى ئەمریكا، ئاشكرایكرد ماوەى لێبوردن لەسەر عێراق بۆ دابینكردنى پێداویستى كارەبا بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكا، لە راگەیەنراوێکدا بڕیارەكەى ئاشكراكرد و داواى لە حكوومەتى عێراق كرد كە لە بوارى وزەدا پەیوەستبوونى بە ئێرانەوە كەمبكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا، ئاماژە بەوە كراوە كە ئەمریكا لە چوارچێوەى ئەو سزایانەى كە لەسەر ئێران جێبەجێیكردووە، ماوەى لێبوردن لەسەر عێراق بۆ دابینكردنى پێداویستى كارەبا بۆ ٦٠ رۆژی دیکە درێژکردووەتەوە.
بەرپرسێكى وەزارى كە لێدوانى بۆ مێدیاكانى ئەمریكا داوە و نەیویستووە ناوى ئاشكرابكرێت گوتوویەتى، "ئەم لێبوردنە، بۆ دابینكردنى پێداویستى عێراقە لە وزە بەڵام ئامانج لێى كەمكردنەوەى پەیوەستبوونە بە وزەى ئێرانەوە.
بەرپرسەكە، لە بارەى ئەو ماوەیەى كە دراوە گوتى،لەو بڕوایەداین حكوومەتى عێراق لە ماوەى ٦٠ رۆژدا دەتوانێت لە بوارى وزەدا هەنگاوى باش بنێت بە ئاراستەى دابینكردنى تواناى خۆى لە بوارەدا.
لە دواى كشانەوەى ئەمریكا لە رێككەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران ئەو وڵاتە زنجیرەیەك سزاى ئابوورى خستە سەر ئێران و رایگەیاند كە هەمان سزا دەخاتە سەر ئەو وڵاتانەى هەماهەنگى لەگەڵ ئێران دەكەن.
ئیدارەى ترەمپ، بەهۆى ئەوەى عێراق دراوسێى ئێرانە و لە بوارى وزەدا پەیوەستە بەو وڵاتە جۆرێك لە لێبوردنى لەگەڵ عێراق جێبەجێكردووە، سەرەتا ئەم ماوەیەى بە ١٢٠ رۆژ دیاریكردبوو و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەکە بۆ سێجار درێژکراوەتەوە کە دوایینجاریان ئەمەی ئێستایە کە ٦٠ رۆژە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.