Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:09

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی محمد میرزا میرزا کرد

کوردستان TV
100%


هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو ( محمدمیرزا میرزا)، کرد. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێزان/ بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو (محمد  میرزا میرزا)
بەداخەوە هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (محمدمیرزا میرزا)م، پێگەیشت، خوالێخۆشبوو لەتەمەنی خۆیدا، پێشمەرگەیەکی بەوەفا و دڵسۆزی کوردایەتی بووە، لە خەباتکردن بۆ گەل و نیشتیمان نەپساوەتەوە و بەردەوام بووە، لەدەستدانی خەسارەتێکی مەزنە و کۆستێکی گەورەیە بۆ ڕێبوارانی ڕێبازەکەی.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پەیامی هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، و داواکارم لەیەزدانی مەزن ئارامیتان پێ ببەخشێت، خوالێخۆشبووش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و ڕێ و رێبازەکەی پڕ ڕێبوار بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.