Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:51

هێزی یاسایی ڕیفراندۆمی کوردستان به‌پێی بنه‌ما یاساییه‌ ناو‌خۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان

کوردستان TV
100%

 نه‌شبیر جه‌میل

رێفراندۆم (Referendum) له‌ بنه‌ڕه‌تدا وشه‌یه‌كی لاتینیه‌ و، دواتر له‌ ناوه‌نده‌  دیپلۆماسییه‌كاندا، له‌ لایه‌ن فه‌ڕه‌نسی و یٔه‌مریكی و سویسرییه‌كانه‌وه‌ زیاتر گرنگی پێدرا‌ و به‌كارهات. له‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتان، له‌ جیاتی به‌كارهێنانی وشه‌ی ڕێفراندۆم (Referendum) وشه‌ی (plebiscite) یان به‌كارهێناوه‌، كه‌ هه‌ر هه‌مان مانای هه‌یه‌. له‌ ڕووی زمانه‌وانییه‌وه،‌ "فه‌رهه‌نگی شارا" وشه‌ی ڕیفراندۆمی به‌مشێوه‌یه‌ باس كردووه‌، كه‌ بریتییه‌ له‌ ڕاپرسی له‌ ته‌واوی خه‌لك بۆ یٔه‌نجامدانی كارێك، كه‌ له‌ زمانی كوردیدا گشتپرسی پێده‌ڵێن. رێفراندۆم به‌ دیارترین و به‌ربڵاوترین یٔامراز داده‌ندرێت بۆ بڕیاردان له‌ مافی چاره‌ی خۆنووسین. هه‌روه‌ها به‌ ڕێگایه‌كی شار‌ستانی و په‌سه‌ندكراویش داده‌نرێت، چونكه‌ پشت ده‌به‌ستێت به‌ ویست و یٔاره‌زووی یٔه‌و یٔه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌یی، كه‌ ده‌یه‌وێت بڕیار له‌ چاره‌نووسی خۆی بدات. 
مه‌به‌ست له‌ رێفراندۆم به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی، بریتییه‌ له‌ وه‌رگرتنی ڕای گه‌ل یان كۆمه‌ڵێك، بۆ كارێك یاخود مه‌سه‌له‌یه‌ك یاخود كێشه‌یه‌ك. یٔه‌م كارو مه‌سه‌لانه‌ بریتین له‌ پڕۆژه‌ی یاسایه‌ك، كه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا، به‌و ڕێفراندۆمه‌ ده‌گوترێت رێفراندۆمی ته‌شریعی، به‌ڵام یٔه‌گه‌ر بۆ كارێكی تر بێت، وه‌كو بڕیارێك یاخود هه‌ر كارێكی تر جگه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسا، یٔه‌وا‌ به‌ ڕێفراندۆمی ڕامیاری ناوده‌برێت. هه‌روه‌ها جگه‌ له‌مانه‌ش، خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی گشتییه،‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان و وه‌رگرتنی ڕای به‌شداربووه‌كان به‌ ڕه‌زامه‌ندی دان یاخود ڕه‌تكردنه‌وه.
 یٔه‌و ڕێفراندۆمه‌ی كه‌ یٔێمه‌ وه‌ك یٔامرازێكی یٔاشتیانه‌ بۆ پیاده‌كردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین مه‌به‌ستمانه‌، ده‌چێته‌ ناو چوارچێوه‌ی ڕێفراندۆمی ڕامیارییه‌وه‌، كه‌ یٔه‌ویش پرسیارێكه‌ و له‌ دانیشتوانی ناوچه‌ یان هه‌رێمێكی دیاریكراو ده‌كرێت بۆ زانینی یٔاره‌زووه‌كانیان و هه‌روه‌ها دیاریكردنی باری ڕامیاری و و‌ بڕیاردان له‌ چاره‌نووسی خۆیان. ڕێفراندۆم له‌مباره‌وه‌، به‌ ڕێگایه‌كی ته‌واو ته‌ندرووست داده‌نرێت بۆ زانینی ویستی گه‌لێك، تا بزانرێ كه‌ چۆن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی سیاسی خۆی ده‌دات. 
جۆره‌كانی ڕیفراندۆم و شێوازه‌كانی پیاده‌كردنی، ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ لۆژیكی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌تی نیمچه‌- ڕاسته‌وخۆ، كه‌ تێیدا جۆرێك له‌ هاوكاری له‌ نێوان هاونیشتیمانیان و نوێنه‌رانیان درووستده‌بێت. واتا گه‌ل، یان ده‌بێته‌ تاكه‌ ده‌سه‌ڵات، یان ده‌بێته‌ ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ره‌كی له‌ ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاته‌كانی تر‌.
یٔه‌و رێفراندۆمه‌ی كه‌ له‌ ٢٥ـ یٔه‌یلولی ساڵی ٢٠١٧ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا یٔه‌نجامدرا، له‌ پۆلێنبه‌ندی جۆره‌كانی ریفراندۆمدا، پێیده‌گوترێت ڕێفراندۆمی نیشتمانی بۆ مافی چاره‌نووس و، له‌ چوارچێوه‌ی ریفراندۆمی رامیارییه‌، كه‌ یٔامانج لێی دیاریكردنی مافی چاره‌نووسی خاك و گه‌لێكه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ل یان ده‌وڵه‌تێكی دیكه. واته‌ گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات كه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌دا‌ بمێنێته‌وه و پاشكۆ بێت، یان له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی  یان ده‌ستووری یٔه‌و وڵاته، له‌ گه‌ڵیدا یه‌كبگرێت‌.
هه‌روه‌ها له‌م جۆره‌ رێفراندۆمه‌دا،‌ گه‌لێكی دیاریكراو بڕیار ده‌دات، كه ‌پیاده‌ی مافی چاره‌نووس بكات. یٔه‌و پیاده‌كردنه‌ له رێگه‌ی چه‌ند یٔامرازێكی وه‌ك ڕیفراندۆمی گشتی و بریاری دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستووری، یان له‌ ریگه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌كی یٔازادیخواز، به‌هۆی شه‌رعییه‌تی شۆڕ‌شگێڕی له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی چه‌كداری، یان له‌ رێگه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، یٔه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها ده‌كرێ ڕێفراندۆم له‌ ڕێگه‌ی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌  بكرێت، وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی یان كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی یان په‌یماننامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ بڕیاری ٦٣٧ له‌ ١٦/١٢/١٩٥٢، كه‌ به‌ ناونیشانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له‌ بڕیاردانی چاره‌نووسدا هاتووه‌، له‌ دیباجه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: مافی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان له‌ بڕیاردانی مافی چاره‌نووس، مه‌رجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی مافه‌كانی مرۆڤه‌.‌ ھه‌روه‌ھا له‌ چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ھه‌ردوو مادده‌ی (١و٥٥)دا، كه‌ یٔامانجی یٔه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ مافی وه‌كھه‌ڤی و یه‌كسانی، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ له‌ نێوان گه‌لاندا په‌ره‌پێبدات، مافی چاره‌نووسی گه‌لان دێنێته‌ یٔاراوه‌، كه‌ یٔاشتی جیھانی به‌ھێز ده‌كات .
هه‌روه‌ها  له‌ بڕگه‌ (٢)ی بڕیاره‌كه‌دا ھاتووه‌: به‌ گوێره‌ی پڕه‌نسیپه‌كان و رۆحی چارتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ھه‌رێمێكه‌وه‌ ھه‌یه‌، كه‌ یٔاره‌زووی گوزارشتكردنی یٔازادانه‌ی خه‌ڵكی ھه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مافی چاره‌نووس، یٔه‌مه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕێفراندۆم یان ھه‌ر یٔامرازێكی دیكه‌ی زانراو و ناسراوی دیكه‌ی دیموكراسی ده‌بێت و، وا باشه‌ له‌ ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جیبه‌جێ بكرێت.
یٔه‌وجۆره‌ رێفراندۆمه‌، پێشوتریش له‌ شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا له‌ وێڵز له‌ سه‌ره‌تای یٔاداری ١٩٧٩ یٔه‌نجامدراوه‌، تا یٔۆتۆنۆمی وه‌رگرێ.ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی ٢٠١٥ ی سكۆتله‌ندا، كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی یٔه‌نجامدرا. له‌‌ ھه‌ردووكیاندا گه‌ل ڕه‌زامه‌ندی نه‌دا. ھه‌روه‌ھا ڕیفراندۆمی ھه‌رێمی كیوبیك بۆ جیابوونه‌وه‌ یان مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كه‌نه‌دا، كه‌ له‌ ساڵه‌كانی ١٩٨٠ و ٢٠٠٦ یٔه‌نجامدران و، له‌ هه‌ردووكیاندا، گه‌ل به‌ نه‌خێر وه‌ڵامی دایه‌وه‌.
جگه‌ له‌ پاڵپشتی یاساو بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانكردن، به‌ پێی یٔه‌و ده‌قه‌ی كه‌ له‌  ده‌ستووری عێراقدا هاتووه،‌ رێفراندۆمی كوردستان پاڵپشتی ده‌ستوری و یاسایی هه‌یه،‌ چونكه‌ ده‌ستووری كۆماری عێراق، یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی مه‌رجدار كردو‌وه‌ به‌ پابه‌ندبوون به ‌ده‌ستوور. به‌و مانایه‌ی یٔه‌گه‌ر ده‌ستوور پێشیل بكریت و لایه‌نه‌كان پابه‌ند نه‌بن به ‌یٔه‌حكامه‌كانی، یٔه‌وا عێراق به‌ یه‌كپارچه‌یی نامێنیته‌وه‌ وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو. واته‌ هه‌روه‌ك چۆن گه‌لانی عێراق  له‌ ۲۰۰٥ بڕیاریان دا به ‌یٔاره‌زوومه‌ندانه‌ یه‌كبگرن، یٔاواش ده‌توانن به‌ یٔاره‌زوومه‌ندانه‌ بریاری ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یٔه‌و یه‌كگرتنه‌ بده‌ن و مافی چاره‌ی خۆنووسین پیاده‌ بكه‌ن.( له ‌حاڵه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كه‌دا، كه‌ یٔه‌ویش پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ ده‌ستوور). راسته‌ یٔه‌م بڕگه‌یه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌ین، له‌ ناو دیباجه‌ی ده‌ستووردا ھاتووه‌، به‌ڵام یٔه‌وه‌ له‌ ھێزه‌ ده‌ستوورییه‌كه‌ی كه‌م ناكاته‌وه‌، چونكه‌ دیباجه‌ی ده‌ستوور ھه‌مان ھێزی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ھه‌یه‌ و، عێراق له‌ ماوه‌ی رابردوودا، زیاتر له‌ ٥٥ مادده‌ی ده‌ستوری پێشێلكردوون، كه‌ گه‌وره‌ترین پاڵپشتی یاسایی بوو بۆ رێفراندۆمی كوردستان.

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.