Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:15

له‌ ماوه‌ی6 مانگدا 143 کۆڵبه‌ر بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی کوردیدا لانیکەم 143 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون.
 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2720 كوردی، لانیکەم 143 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.

بە پێی راپۆرتەكه‌، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا 39 کۆڵبەر و کاسبکار گیانیان لە دەست داوە و 104 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە 89٪ ئەم حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، لەو ماوەیەدا 12 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی کە پێنج کەسیان گیانیان لە دەست داوە و حەوت کەسیان بریندار بوون.

هەروەها چوار کۆڵبەر و کاسبکاری مێرمنداڵ کە تەمەنیان له‌خوار 18 ساڵ بووە بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون:

تەقەی راستەوخۆ : 127 حاڵەت (32 کوژراو و  95 بریندار) کە دەکاتە 89٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

رووداوی هاتوچۆ: چوار حاڵەت (دوو کوژراو و دوو بریندار ) کە دەکاتە 3٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

رووداوی سرووشتی: 10 حاڵەت (پێنج کوژراو و پێنج بریندار) کە دەکاتەن 7٪ی کۆی حاڵەتەکان.

تەقینەوەی مین: دوو حاڵەت (دوو بریندار) کە دەکاتە 1٪ی کۆی رووداوەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان.

پارێزگای ئورمیە: 77 حاڵەت (30 کوژراو 47 بریندار).

پارێزگای سنە: 31 حاڵەت (شه‌ش کوژراو و 25 بریندار).

پارێزگای کرماشان: 35 حاڵەت (سێ کوژراو و 32 بریندار).

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.