Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 15:43

دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌واوکردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنی ژماره‌ "نۆ"ی ئاسایی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ وه‌رزی نوێی یاسادانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌ میانیدا فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كرێت.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنی ژماره‌ "نۆ"ی ئاسایی وه‌رزی یه‌كه‌می یاسادانان بۆ ساڵی سێیه‌م له‌ خولی چواره‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ وه‌رزی نوێی یاسادانان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌، ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ ته‌واوكردنی فره‌بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن له‌ یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوای له‌ فراكسیۆنه‌كان كردبوو كه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بن، چونكه‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌، تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌واوكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.