سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت نیگەرانن لە هێرش و هەڕەشەی ئەم دواییەی سەر شاندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ئامادەن هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه بەوپەڕی نیگەرانییەوە چاودێری هەڕەشەو هێرشەكانی ئەم دواییە دەكەن بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكانی وڵاتان و بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەعێراق.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت پشتیوانی هەوڵی سەركردە عێراقییەكان دەكەین بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی ئەو هێرشانەو جەختیش لە ئامادەیی خۆمان دەكەینەوە بۆ هاوكاری لەپێناو دەستەبەركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.