Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 12:11

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ئێرانی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 2،5 پله‌، پارێزگای گوڵستانی ئێرانی هه‌ژاند.

له‌ پارێزگای گوڵستانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ قۆڵایی 10 كیلۆمه‌تر به‌گوڕی 2،5 پله‌ روویداوه‌.

به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌ناسی زانكۆی تاران، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كاتژمێر 09:16 روویداوه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی شارۆچكه‌ی میراوه‌ته‌په‌ی سه‌ربه‌ پارێزگای گوڵستان بووه‌.

هێشتا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیانی گیانیی یان ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.