لویس سوارێزی ئۆرگوایی یانه‌ی بارسێلۆنای جێهێشت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد‌و له لایه‌ن تیپه نوێیه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شی میدیاكان كرا
سوارێز ته‌واوی ڕێوشوێنه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ ته‌واوكردو له دوو وه‌رزی داهاتوو به درێسی ڕۆخی بلانكۆس یاری ده‌كات، ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیكۆ بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرانه‌كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا
ئه‌م هێرشبه‌ره مووچه‌یه‌كی ساڵانه به بڕی حه‌وت ملیۆن پێنجسه‌د هه‌زار یۆرۆ له ڕیزی تیپه نوێیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، جێگای باسه سوارێزی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروچوارده له یانه‌ی لیڤه‌رپوله‌وه په‌یوه‌ندی به بارسا كرد‌و له‌ماوه‌ی شه‌ش وه‌رزی یاریكردنی به درێسی یانه كاتالۆنیه‌كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێنا، له‌م هاوینه‌شداو له لایه‌ن ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری نوێی بارسا خرایه ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی تیپه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو، بۆیه ڕیزی بارسێلۆنای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كرد‌و درێسی ژماره نۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه پێبه‌خشراو
دوێنێ هه‌ینی یه‌كه‌م مه‌شقی له‌گه‌ل ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ژێر سه‌رپه‌رشتی دیگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ر ئه‌نجام دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.