Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:23

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وێستهام یونایتد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

کوردستان TV
100%


دێڤید مۆیسی سكۆتله‌ندی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وێستهام یونایتد تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ڕۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كان بۆ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی یانه‌ی وێستهام یونایتد ده‌ركه‌وتووه، دێڤید مۆیس ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ تووشی كۆرۆنا بووه

 هاوكات هه‌ردوو یاریزانی وێستهام عیسی دیوب و جۆش كۆلن به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بۆیه‌ ئه‌م دوو یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره‌كه‌یان له‌ تیپه‌كه‌ دوورده‌خرێنه‌وه‌و به‌ ته‌نیا له‌ ماڵه‌كه‌یان كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و چاره‌سه‌ری پزیشكیان پێده‌درێت، به‌مه‌ش مۆیس ناتوانێت یاوه‌ری وێستهام بكات له‌ دوو یاری داهاتووی تیپه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ولڤه‌رهامپتۆن له‌ خولی ئینگلته‌راو ئێڤه‌رتۆن له‌ جامی پیشه‌گه‌رانی ئینگلته‌را، له‌م دوو یاریه‌ش ئالان ئێرڤینی یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی شوێنی ده‌گرێته‌وه

 واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕاهێنه‌ره‌ سكۆتله‌ندیه‌كه‌ له‌ چواری مانگی داهاتوو له‌ یاری به‌رامبه‌ر لیسته‌رسیتی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی وێستهام، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ر له‌م واده‌یه‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌ تاقیگه‌ییه‌كانی نێگه‌تیڤ بوو 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.