ده‌نگۆی جووڵه‌ی سه‌ربازی بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی بڵاوده‌بێته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا-ش ده‌ڵێت: هه‌واڵه‌كه دووره له راستییه‌وه.
نووسینگه‌ی نوری مالكی،سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌باس له جووڵه‌ی سه‌ربازی بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه هیشام روكابی،به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مالكی له توێتێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ی هه‌ردوو كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌و حوره باسیان كردووه، دووره له راستییه‌وه،چونكه هه‌مووان پابه‌ندن به ئارامی و دوور له تێكچوونی دۆخه‌كه‌و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه عه‌دنان ئه‌سه‌دی، عه‌دنان ئه‌سه‌دی ،په‌رله‌مانتار له‌سه‌رلیستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات گوتی: ئه‌مه‌ی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه كه‌باسی له بوونی جووڵه‌ی سه‌ربازی له‌لایه‌ن مالكی و عامری بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی كردووه، دووره له راستییه‌وه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.