لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسی کارگێڕی سەرجەم سیستییەکان کۆبوەوە بۆ یەکخستن و رێکخستنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی سلێمانی و ئەندامی لیژنەی هاوبەشەکانی قائیمقامیهتی سلێمانی راگەیاند: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبون لە سلێمانی، کێشە و گرفتی خزمەتگوزاریی و نرخەکانیان هەیە، بۆ ئەوەش لیژنەی تایبەت پێکهاتوە و ماوەی ساڵێکە نرخەکان جێگیرکراون.
وتیشی :"ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبون سکاڵایان هەیە لەسەر کەمی خزمەگوزارییەکان و بۆ ئەوەش لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سیستیانە کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی سیستییەکان پابەندی رێنماییەکان بون.
رونیكردهوه: ژمارەیەک لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێ بون خزمەتگوزارییەکانیان زۆرباشە، هەندێکیان تەنها سکیوریتیان هەیە هەندێکیان ژمارەی یەکەکانیان نزیکەی (1000) یەکەیە، هەندێکیان (100) یەکەیە، بۆیە بەپێی خزمەتگوزارییەکانیان نرخی خزمەتگوزارییەکان رێکدەخرێنەوە.
ئاماژهی بهوهكرد: لەئێستادا کێشەیەکی زۆرمان لە دابینکردنی کارەبا و نرخەکەی هەیە، پێشتر کۆنوس دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بۆ ئەوەی نرخەکان یەکبخرێت، هاوشێوەی ئەوەی مانگانە بۆ نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە گەڕەکەکاندا دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.