Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:22

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان: 100 کارگە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت  مۆڵەت دراوەتە 100 کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان و، بڕیارە لە زووترین کاتدا دەست بە دروستکردنی ئەو کارگانە بکرێت 


د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  راگه‌یاند وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین.

ده‌شڵێت مۆڵەت دەدەینە 100 کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن.

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو 100 کارگەیە بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.