Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 19:16

ناشیوناڵ ئینترێست: ئێران تا ئێستا فڕۆکه‌ شه‌ڕه‌که‌ره‌ کۆنه‌کانی ئه‌مریکا به‌کار ده‌هێنێ

کوردستان TV
100%

سوپای ئێران تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پشت به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌ كۆنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌به‌ستێ .

راپۆرتێكی گۆڤاری ناشیوناڵ ئینترێست روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ سوپای ئێران تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پشت به‌ فڕۆكه‌ شه‌ڕه‌كه‌ره‌ كۆنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌به‌ستێ كه‌ كاتی خۆی به‌ر له‌ رووخانی شا تاران به‌ده‌ستی هێناوه‌.

هه‌روه‌ها راپۆرتی گۆڤاره‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ كردووه‌ كه‌ دیارترین فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئێران،فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری ئێف – 4 فانتوم –ه‌، كه‌ فڕۆكه‌‌كه‌ دوو كورسی و دوو بزوێنه‌ری هه‌یه‌ و له‌هه‌موو كه‌ش و هه‌وایه‌ك كارده‌كات و له‌میانه‌ی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا- ڤیه‌تنام-یشدا رۆڵێكی باڵای هه‌بووه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌م فڕۆكه‌كانه‌ به‌ فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری سه‌ره‌كی ئێران داده‌نرێن.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.