ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕیگه‌یاند: له لایه‌ن به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی خه‌بات، دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن له ماڵێك ده‌ستگیركران.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵساون به دزینی بڕی 2900 دۆلاری ئه‌مریكی و بڕی ملیۆنێك و 150 هه‌زار دینار و شه‌ش تاك بازنی زێڕ و سێ مۆبایلی زیره‌ك له ماڵی هاووڵاتییه‌ك.
پۆلیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه دوای كه‌متر له‌یه‌ك كاتژمێر دوو تۆمه‌تبار به ناوهكامنی (س،ح،م) و(ه،م،ح) ده‌ستگیركران و پاش ده‌ستگیركردنیشیان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و به پێی مادده‌ی 443 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و ڕاده‌ستی دادگا كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.