ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در دووپات كرده‌وه كه داوای كردبوو لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشكردنه سه‌ر دیپلۆمات و بالیۆزخانه‌كان له عێراق پێكبهێندرێت.
پێشتر هه‌ریه‌ك له‌مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ومحه‌مه‌د حه‌لبوسی ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی موقته‌دا سه‌در دووپات كردبوویه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌وازه‌ی موقته‌دا سه‌در، سه‌باح ساعدی ،ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی سائیرون، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كرد كه له پێناو كۆنترۆڵكردنی ئاسایش و هه‌ڵگرتنی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا، پێویسته حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌وه پێكبهێنن كه كه‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا له‌خۆبگرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت لیژنه‌كه‌یش واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه و راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتیی دیاری بكات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌در زیادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا گوتی: ئه‌و لیژنه‌یه كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت پكبهێندرێت، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه بكات كه نێرده‌كانی دیپلۆماتی و باڵیۆزخانه‌كان له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
گوتیشی: هێرشكردنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق قبوڵكراو نییه چونكه پێشێلكردنی په‌یماننامه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه كه دواجار گرژیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ل بۆ ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له كاروباری عێراق ده‌رخسێنێت.
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رامی سكینی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشنیازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، وڵات له ململانێیه‌كانی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیی دوور ده‌خاته‌وه و هه‌روه‌ها سنوورێك بۆ ئه‌و هێرشانه‌یش داده‌نێت كه به‌رده‌وام ده‌كرێنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق.
گوتیشی: له‌وه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه‌كان له هێرشكردنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق له زووترین كاتدا رابگه‌یه‌ندرێت، چونكه ده‌بێته پشتوانی بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت له كۆنترۆڵكردنی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به راوه‌دوونانی كه‌سانی ده‌رچوو له یاسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.