دوو گرووپی نوێی چه‌كداری كه له عێراق خۆیان راگه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن.
دوو گرووپی نوێی چه‌كداری به ناوه‌كانی لیوا كه‌ریم درعهم و به‌رگریی ئیسلامی (یارانی ئه‌شكه‌وت) له عێراق خۆیان راگه‌یاندووه.
ئه‌و دوو گرووپه چه‌كدارییه له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا، وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن داگیركاری ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در داوای كردبوو كه هێرش نه‌كرێته سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی و باڵیۆزخانه‌كان له عێراق، چونكه ئه‌وه زیان به شكۆ و ناوبانگی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت داواشی كردبوو كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر نێرده‌كانی دیپلۆماتی له عێراق پێكبهێندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.