Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:38

هه‌واڵگری عێراق ده‌ستگیرکردنی گه‌وره‌ تیرۆریستێکی داعشی له‌ شارده‌ێی پردێ رایگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراوه‌.

ئاژانسی ناوبراو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌وامی به‌داوادچوونه‌كانی هه‌واڵگریی بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش، هێزه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیان له‌ ناحیه‌ی پردێ سه‌ربه‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ له‌ ساڵی 2007 له‌ به‌ناو گرووپی تیرۆریستی نه‌قشبه‌ندی و له‌ ساڵی 2009 له‌ ریزی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌ له‌ ناو ویلایه‌تی سه‌ڵاحه‌ددین كاری كردووه‌ و كراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی هێزێكی سه‌ربازی و به‌رده‌وام كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان ئه‌نجامداوه‌ و دواتر له‌ ساڵی 2014دا كراوه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی سدیق له‌به‌ناو كه‌رتی سه‌ڵاحه‌ددین ویلایه‌تی عێراق سه‌ربه‌ داعش.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش دراوه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، دوو برای ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی داعشن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.