ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، ٩٩٣ هه‌زار و ٩٧١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٣٢ ملیۆن و ٧٩٢ هه‌زار و ٥٠٥ كه‌س، ٢٤ ملیۆن و ١٩٠ هه‌زار و ٥٩٨ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٦٠٧ هه‌زار و ٩٣٦ كه‌سیش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، حه‌وت ملیۆن و ٢٤٤ هه‌زار و ١٨٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٠٨ هه‌زار و ٤٤٠ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هیندستان پێنج ملیۆن و ٩٠٨ هه‌زار و ٧٤٨ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل چوار ملیۆن و ٦٩٢ هه‌زار و ٥٧٩ حاڵه‌ت، رووسیا یه‌ك ملیۆن و ١٤٣ هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٩٨ هه‌زار و ٣١٧ حاڵه‌ت، پێرو ٧٩٨ هه‌زار و ٥٨٤ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٧٣٥ هه‌زار و ١٩٨ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٢٠ هه‌زار و ٨٥٨ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٦٩١ هه‌زار ٢٣٥ حاڵه‌ت، كۆماری ئه‌فریقای باشوور ٦٦٨ هه‌زار و ٥٢٩ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٥١٣ هه‌زار و ٣٤ حاڵه‌ت، چیلی ٤٥٣ هه‌زار و ٨٦٨ حاڵه‌ت، ئێران ٤٣٩ هه‌زار و ٨٨٢ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤٢٣ هه‌زار و ٢٣٦ حاڵه‌ت، به‌نگلادیش ٣٥٦ هه‌زار و ٧٦٧ حاڵه‌ت، عێراق ٣٤١ هه‌زار و ٦٩٩ حاڵه‌ت، سعوودیه ٣٣٢ هه‌زار و ٣٢٩ حاڵه‌ت، توركیا ٣١١ هه‌زار و ٤٥٥ حاڵه‌ت، پاكستان ٣٠٩ هه‌زار و ٥٨١ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٠٦ هه‌زار و ٢٣٥ حاڵه‌ت فلیپین ٣٠١ هه‌زار ٢٥٦ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٤٠ هه‌زار و ٧٠٩ حاڵه‌ت، هیندستان ٩٣ هه‌زار و ٤٤٠ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٧٥ هه‌زار و ٨٤٤ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٤١ هه‌زار و ٩٣٦ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٣٥ هه‌زار و ٨٠١ حاڵه‌ت، پێرو ٣٢ هه‌زار و ٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٣١ هه‌زار و ٦٦١ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٣١ هه‌زار و ٢٣٢ حاڵه‌ت، ئێران ٢٥ هه‌زار و ٢٢٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٢٥ هه‌زار و ١٠٣ حاڵه‌ت، رووسیا ٢٠ هه‌زار و ٢٢٥ حاڵه‌ت، كۆماری ئه‌فریقای باشوور ١٦ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ١٥ هه‌زار و ٢٠٨ حاڵه‌ت، چیلی ١٢ هه‌زار و ٥٢٧ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١١ هه‌زار و ٢٣٦ حاڵه‌ت و ئیندۆنێزیا ١٠ هه‌زار و ٣٠٨ حاڵه‌ت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.