بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایانگهیاند: کەسێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە کوشتنی گەنجێک لە فولکەی زراعهی شاری هەولێر کە سەرەتای ئەم مانگە کوژرابوو.
ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لەڕێکەوتی 7/9/2020کاتژمێر 11ی شەو لە چوارییانی (فلکەی زراعە)ی شاری هەولێر لە ڕووداوێکی دەستڕێژی گوللهدا، هاووڵاتی(الیاس قادر) گیانی لەدەستدا و هاووڵاتیەکی تریش برینداربوو.
پاش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیمان، توانرا سەرەداوی تاوانەکە بدۆزرێتەوەو لە 23/9/2020 تاوانباری بکوژ بەناوی (گەیلان خالد حمد عباس) لەدایکبووی 1998 دانیشتووی شاری هەولێر، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی(406 ی.س) لامان بەندکرا و لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی دانا کە هەڵساوە بەتەقەکردن لە ئۆتۆمبێلەکەیان .
دۆسیەی تۆمەتبار لەلایەن دادگا ڕێکارە یاساییەکانی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
26/9/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.