Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:14

وەزارەتی تەندروستی 4270 تووشبووی کۆرۆنا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: 4 هەزار و 270 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 68 تووشبووش گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 2020/9/26 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 68 كەسی دیكە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستدا و چوار هەزار و 270 كەسی دیكەیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بوون.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا سێ هەزار و 652 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

بەپێی ئامارەکەی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (68) تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

له‌ دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، تائێستا لە عێراق 345  هەزار و 969 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 276 هەزارو  918 کەس چاکبوونەتەوە و 8 هەزار و 935 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.