Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:23

سبەینێ پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات

کوردستان TV
#7
100%

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 27-9-2020، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 دەستپێبکات.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، سبەینێ یەكشەممە،  27ی ئه‌یلوولی 2020 پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، كە لە قۆناغی یەكەمدا پۆلی 12ی ئامادەیی بەپێی رێنمایی تەندروستی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە پێویستە قوتابیان خواردن و ئاو لەگەڵ خۆیان ببەن، چونکە کافتریای خوێندنگاکان دادەخرێن پێویستە دانیشتنی قوتابیان بە شێوەیەک بێت كە مەتر و نیوێك لە نێوانیاندا هەبێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارە رۆژی 10-10-2020، خوێندنی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو ھۆڵ دەستپێبکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.