Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:04

که‌لوپه‌لی خۆپارێزی و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ ناوه‌نده‌کانی خوێندن دابین کران

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕاسپاردەو فەرمانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداویستی تەندروستی بۆ قوتابخانەکان دابین کرا.

بەپێی راگەیاندراوێکی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر بەمەبەستی سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان ئەمڕۆ شەمە ٢٦-٩-٢٠٢٠ بڕی ٥٫٠٠٠ کارتۆن ماسک و ٢٠٠٠ گەرمی پێو و هەروەها ٢٠٫٠٠٠ خاوێنکەرەوەی ٥٠٠ مل بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کە بڕیارە بەیانی زەنگی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەڕێگەی وەزارەتی پەروەردەوە دابەش کران ، لەئێستادا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بەشەپێویستی خۆیان وەردەگرن و دابەش کردن بەردەوام دەبێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.