وتهبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: چوار تۆمەتباری کوشتنی گەنجەکەی گەڕەکی فەرمانبەرانمان دەستگیرکردووه.
رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوایندا رایگهیاند: شهوی رابردوو له شاری ههولێر رووداوێكی كوشتن روویدا، لەسەر فەرمان و بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عمید (دلێر نجار) تیمێکی تۆکمە لە لایەن ئەفسەران و کامەندانی بەشی پۆلیسی دەشتی ھەولێر و بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان پێکھێنرا لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردوو بە کەمتر لە 10 کاتژمێر بکوژانی سەرەکی کە چوار تۆمەتبار بوون بە ناوەکانی (د ع م)و (ز ع م) و (ا د ع)لەگەل (د ع ھ) دەستگیرکران و رادەستی یاسا کران .
وتهبێژی پۆلیسی ههولێر گوتیشی دڵنیایی دەدەینە ھاوولاتیانی شاری ھەولێری خۆشەویست کە ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر شەو و ڕۆژ لە ئەرک دادەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵیان و رێگەش بەھیچ کەسێک نادەین ئەو ئارامیەی شاری ھەولێر تێکبدات .
شەوی رابردوو كاتژمێر 11ی شهو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللـەیان لێکردن، کە بەهۆیەوە گەنجێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.