Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 21:18

ته‌ندروستی هه‌ولێر: هۆکاری زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به‌ کۆرۆنا پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییانه‌

کوردستان TV
100%

رۆژ له‌ دوای رۆژ رێژه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كیی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییانه‌ به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

دكتۆر بژرا موسا وته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ لێدوانێیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌پێ پێشبینیه‌كان شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو له‌ جیهان و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات.

دكتۆر بژرا موسا گوتیشی: لێره‌وه‌ داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن، شوێنه‌ گشتیه‌كان پاك و خاوێن رابگرن و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌م به‌بێ ده‌مامك له‌ ماڵه‌كانی خۆیان نهێنه‌ ده‌ره‌وه‌، نه‌چنه‌ شوێنی قه‌ڵه‌بارغ هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش دووری نێوانیان مه‌تر و نیوێك زیاتر بێت، ببێته‌ هۆی رێگری له‌م ڤایرۆسه‌.

وته‌بێژی ته‌ندروستی هه‌ولێر گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئێستا به‌ره‌و وه‌رزی پایز ده‌چین به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئێمه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سه‌رما زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه‌، گوتیشی: له‌ وه‌رزی زستان و ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌تر و ترسناكتره‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.