لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆی پهرلهمانی عیراق چەند پێشنیار و بۆچوونێکى جیاواز هەیە لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن.
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ شهممه 26ی ئهیلوولی 2020، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێكردنی یەكێك لە بڕگەكانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان تیڤی، 179 پهرلهمانتار ئامادەی دانیشتنەکە بوون و لەسەر پێشنیاری لیژنەی یاسایی میکانیزمەکانی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی بۆ یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێکرا و بەهۆی ناكۆكی فراكسیۆنەكان، دانیشتنەكە كێشەی تێ كەوت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی بۆ بازنەکانی هەڵبژاردن بۆ رۆژی 10-10-2020 دواخست.
محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمان رایگهیاندووه داوامانكردووە بڕگەی تایبەت بە بازنەی هەڵبژاردنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكان دوابخرێت بۆ دوای پشووی پەرلەمان.
ئەوەش دوای ئەوەی هات ژمارەیەك فڕاكسیۆن لە ناویاندا دەوڵەتی یاسا و فەتح لە دانیشتنەكە كشانەوە و رێژەی یاساییان شكاند.
ههر بەپێی ئهو زانیارییانهی كوردستان تیڤی، ئەو پێشنیازانەی لیژنەی یاسایی خوێندییەوە سێ پێشنیاز خراونهتهڕوو، هەر پارێزگایەک سێ بۆ پێنج بازنەی هەڵبژاردن بێت.
پێشنیازێکی دیکەش ئهوهیه هەر پارێزگایەک دوو بازنەی هەڵبژادنی ههبێت، پێشنیازێکی دیکەش ئەوەیە هەر پارێزگایەک بەپێی ژمارەی قەزاکانی دابەش بکرێت تا حەوت بازنەی هەڵبژاردن ههبێت.
شایهنی باسه ساڵی داهاتوو ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق بهرێوهبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.