Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:56

د . مه‌یاده‌ نه‌جار : ره‌وشی عێراق له‌ هه‌موو روێکه‌وه‌ ناسه‌قامگیره‌

د . مه‌یاده‌ نه‌جار ره‌وشی عێراق له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ ناسه‌قامگیره‌
کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رەوشی ناسەقامگیری عێراق و پرسی هەڵبژاردن د.مەیادە نەجار / ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند

دانیشتنی ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ یاسای هه‌لبژاردن و  به‌ بازنه‌كانی هه‌لبژاردن ، لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتن به‌ هیچ ئه‌نجامێك له‌ سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و یاسایه‌  كه‌ پێشتر لایه‌نه‌ شیعیه‌كان ئه‌و یاسایه‌یان تێپه‌راند

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ‌ ئه‌و یاسایه‌ كێشه‌و گرفتی زۆر تێدایه‌ له‌ رووی سیاسی و ماددی و هونه‌ری و یاسایی ، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ كیشه‌كان ناشاره‌زانی كۆمسیۆنه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ .

راشیگه‌یاند :  پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ بوه‌ستین و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت .

ئاماژه‌شیدا كه‌  ئه‌مرۆ سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی راپۆرتێكی تێرو ته‌سه‌لی ئاماده‌ كرد پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كرد پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوورودرێژ ، كه‌ یه‌كێك له‌ خاله‌ گرنگه‌كانی راپۆرته‌كه‌ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ یاساكه‌ هه‌بێت ، هه‌روه‌ها له‌ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بازنه‌كانی هه‌لبژاردن وه‌كو یه‌ك بێت .

دانیشتن له‌ سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و سبه‌ی دانیشتێكی دیكه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌مان یاسا تا 10ی 10 ده‌بێت ئه‌و كیشه‌یه واتا یاساكه‌و ورده‌كارییه‌كانی‌ چاره‌سه‌ر بكرێت وله‌ كۆتاییدا بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكات .

كاتی خۆی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان ده‌نگیان له‌ سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ نه‌دا ، چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ ژێر فشار دروست بوو و به‌ سه‌قه‌تی له‌ دایك بووه‌ .

ره‌وشی عێراق گه‌نده‌لیه‌كی زۆری تیایه‌ و هه‌ر پارتێك و هه‌ر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان بۆخۆی كار ده‌كات ، ره‌وشی ئه‌منی ناسه‌قامگیره‌ ، چه‌ك و میلیشیا زۆرن .

ئێستا زۆر په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان ده‌زانن ئه‌و یاسایه‌ خزمه‌ت به‌وان ناكات ، بۆیه‌ په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن هه‌ر پارێزگایه‌ك بكرێته‌ بازنه‌یه‌كی هه‌لبژاردن .

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگای كوركووك رایگه‌یاند كه‌ كه‌ركووك پێكهاته‌ی زۆری تیدایه‌ هه‌روه‌ها نه‌ینه‌وا ، پێگه‌ی كورد له‌و دوو پارێزگایه‌ زۆره‌ ، توركمان بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و دوو پارێزگایه‌ بارودۆخێكی تایبه‌تی بۆ دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ خاوه‌نی ئه‌و دوو شاره‌ . به‌ڵام فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان یه‌ك ده‌نگ بووین به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وداوایه‌

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئابووری عێراق د میاده‌ نه‌جار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند : باری دارایی عێراق زۆر خراپه‌ و په‌نا بۆ قه‌رز ده‌بات و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم  به‌رده‌وام بوون تا ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2020 ، به‌ڵام له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراق لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان داوایانكرد كه‌ عێراق له‌ بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووریدایه‌ بۆیه‌ پێشنیاریان كردووه‌ ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی تێپه‌ڕبووه‌ پێویست به‌ ده‌ستنیشانكردنی به‌شه‌ بودجه‌ ناكات ته‌نها 3 مانگی كۆتایی ساڵ نه‌بێت . ئیستا بودجه‌كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و 3 مانگه‌ خه‌ریكه‌ ئاماده‌ بكرێت و بنێردرێت .

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی عێراق گوتی : ره‌وشی عێراق له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ ناسه‌قامگیره‌ لایه‌نه‌كان ئه‌جینداكانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه‌ پێیان راسپێردراوه‌ .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.