Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:43

خالد ئه‌حمه‌د : هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ناتوانێت کێشه‌کانی گۆره‌پانی عێراق چاره‌سه‌ر بکات

کوردستان TV
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ رەوشی ناسەقامگیری عێراق و پرسی هەڵبژاردن خالید ئەحمەد چاودێری سیاسی رایگه‌یاند

پرسی هه‌لبژاردن له‌ عێراق دوای ئه‌و داواكارییه‌ی شه‌قامی عێراق ، لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان كه‌وتنه‌ ژێر فشار بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌قام رازی بكه‌ن . به‌لام باشترین بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌لبژاردن ‌ بێت ، به‌ڵام لایه‌نه‌  شیعه‌كان له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسیان هه‌بێت كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بگات ، ئێستا ره‌وشه‌كه‌یان به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه‌ بردووه‌ ، كه‌ له‌ رووی ته‌كنیكیه‌وه‌ ئاسته‌نگی تیایه‌ ، له‌ رووی ماددیش به‌ هه‌مان شێوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ پیویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌نگاوی جدی بهاوێژن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌ن شه‌قام رازی بكه‌ن و له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ره‌چاوی باری سیاسی وڵات بكه‌ن .

سه‌باره‌ت به‌ جۆری ئه‌و هه‌لبژاردنه‌  رایگه‌یاند كه‌ هه‌لبژاردن بۆ تاكه‌كه‌سی زیاتر ره‌وشه‌كه‌ ئالۆز ده‌كات ، چونكه‌ تاكه‌ كه‌س ته‌نها هه‌ول ده‌دات خۆی نیشان بدات و كار بۆ خودی خۆی بكات  ، به‌ڵام لیست و پارته‌كان به‌رنامه‌یه‌كیان ده‌بێت و پابه‌ند ده‌بن پێوه‌ی كه‌ به‌رای من ئه‌وه‌ی دووه‌میان باشتر خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌كات .

هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ هه‌لبژاردنه‌ وا ده‌كات كه‌ ده‌ستنیشانكرنی كوتله‌ی گه‌وره‌ زیاتر زه‌حمه‌ت ‌بێت ، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر خاوتر ده‌بێت

هه‌روه‌ها هه‌وڵ له‌ ئارادایه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ،  ئاسته‌نگه‌كان زیاتر قوڵتر بكه‌ن كه‌ خۆی ئه‌و ناوچانه‌ پڕ كیشه‌ن و خه‌لكی ئه‌وناوچانه‌ ئاواره‌ن و له‌ شاره‌كانی خۆیان دوورن .

به‌رای من ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ ناتوانێت كیشه‌كانی گۆره‌پانی عێراق چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵكو ته‌نها بۆ رازی كردنی شه‌قامی عێراقییه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.