Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 00:15

غازی حه‌سه‌ن : ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه‌ بکه‌ین هه‌موو رۆژێک کوده‌تا له‌ عێراق روو ده‌دات

غازی حه‌سه‌ن : ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌موو رۆژێك كوده‌تا له‌ عێراق روو ده‌دات
کوردستان TV
100%

 

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان، غازی حەسەن چاودێری سیاسی، رەوشی ناسەقامگیری عێراق و پرسی هەڵبژاردنی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكای خسته‌ڕوو.

دوای ئه‌وه‌ی گروپه‌ چه‌كداره‌كان ، هێرشێكی زۆریان كردۆته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ، ئه‌مه‌ریكا داوای له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق كردووه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا بالیۆزخانه‌ی خۆیان له‌ به‌غدا داده‌خه‌ن ، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پرسه‌ گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌لویستی ئه‌مه‌ریكا ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ هه‌یه‌ ، یان ئه‌وه‌ته‌ بیانه‌وێت له‌ كات و ساتی هه‌لبژاردنی ئه‌مه‌ریكا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی كه‌ هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ، یاخود هاوكارییه‌كه‌ بۆ مسته‌فا كازمی له‌ هه‌لبژاردنه‌كان ، چونكه‌ بۆچوونێك هه‌یه‌ كه‌ كازمی نزیكه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا .

غازی حەسەن رشیگه‌یاند كه‌ شیعه‌ له‌ پرسی هه‌لبژاردنه‌كان ده‌یانه‌وێت تا راده‌یه‌ك كورد و سوننه‌ لاواز بكه‌ن و كورسیه‌كانیان له‌ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌متر بكه‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌  خه‌لكی ئه‌مه‌ریكا بۆهۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كۆڤید 19 و ئه‌زموونی شه‌ریان هه‌یه‌ بۆیه‌ هه‌لبژارده‌ی شه‌ڕ لای هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی دووره‌ به‌ڵام لای سیاسییه‌كان جیاوازه‌ ، یه‌كێك له‌ ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت گورزێك له‌ ئێران بوه‌شێنن و فشاری زیاتر له‌ ئێران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونیان له‌ عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه‌  .

غازی حه‌سه‌ن رایگه‌یاند كه‌ هه‌ر ئالۆزییه‌ك دروست بێت له‌ نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئه‌وا كاریگه‌ری سلبی له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ، هه‌رچه‌ند هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارام و كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ جێگه‌ی قبوڵكردن نه‌بێت و نه‌توانن باش هه‌زمی بكه‌ن .

به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌یه‌ كه‌ شكستهێنانی ئه‌مه‌ریكایه‌ به‌رامبه‌ر به‌ نه‌یارانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست .

ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ین هه‌موو رۆژێك كوده‌تا له‌ عێراق روو ده‌دات ، ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی عێراق ده‌كات عه‌قلیه‌تێكی كوده‌تایه‌ .  

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.