Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 18:26

ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات له‌ پابه‌ند نه‌بونی هاوڵاتیان به‌ رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی  بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ئەگەری جێبەجێنەکردنی ڕێنمایەکان و پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە تاک پارێزییەوە، جارێکیتر ئامارەکان هەڵکشانی خێرا دەبینن و نەخۆشخانەکان پڕ دەبنەوە.

به‌پێی دواین راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كه‌ئێواره‌ى دوێنێ شه‌ممه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌پارێزگای سلێمانی  شه‌ش كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 18ی دیكه‌ش داخلی نه‌خۆشخانه‌ كراون 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات  له‌ئێستادا 160 تووشبوو  له‌ژێر ئۆكسجیندان  ،  37ی دیكه‌ له‌ژێر چاودێریی چڕدان  ، 184 توشبوش له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون.

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.