ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمرا وەک رێزگرتن لە کارە هونەریەکانی خەڵاتی سوپاس گوزاری ، دەبەخێشتە ھونەمەندێکی لاو وپێشمەرگە .
ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمر لە هانوفر لە وەلاتی المانیا لەیادی سێ ساڵەی ئەنجام دانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان وەکو رێزگرتن لە کارە هونەریەکانی وکلیپێکی ھونەری لەسەر ڕیفراندۆم خەڵاتی سوپاس گوزاری ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمر بەخشی بە هونەرمەند مەزهەر سعید.
هونهرمهند مەزهەر سعید نیشتە جێی باشووری کوردستانە جگە لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی زیاتر لە ١٧ ساله سەرقاڵی هونەری گۆرانی گوتنە وخاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری خۆیەتی لەوانەشە: ألبوم ێکی ١٠ تراكی وخاونی ٥ كلیپ ، زیاتر له٣٠ گۆرانی و سرودە بە زاراوەی سۆرانی و کورمانجی زازاکی دیارترین کلیپ کە لە سالی ٢٠١٧ لە وەلاتی تورکیا بەشێوازی دوێت لە گەل کچە گۆرانیبێژی باکور کوردستان بەرفین دەمیر بۆ پالپشتی کردنی گشت پرسی باشوری کوردستان بەرهەم هێنا
هەر بەو بۆنەیەشەوە ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمر لە هانوفرلە ساڵیادی ڕێفڕاندۆم سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هونەرمەند مەزهەر سعید کرد.
لە و بارەیەوە مەزهەر سعید گوتی" بەناوی خۆم و هەموو هاوکارانم زۆر زۆر سوپاس ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمر لە هانوفر لە وەڵاتتی المانیا بۆ ڕێز گرتن لە کارەکانی ئێمە ،ناوەندی ڕۆشنبیری بارزانی نەمر لە هانوفر ڕۆلێکی زۆر باش دەگێڕن لە یەکتر نزیک کردنەوەی خەلڵکی المانیا و کورد رۆلی بەرچاوی هەیە لە کۆکردنەوەی رۆشنبیران و هونەرمەندان شاعیران ، وەکو پردێکی پەیوەندی وایە".
ناوبراو گوتیشی"من زۆر دڵخۆشم کە ئەبینم ناوەندێکی رۆشنبیری هەیە رێز لە کارەکانمان دەگرێت بەناوی دلسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی نەمران قازی محەممەد و بارزانی نەمر
سوپاس مان ئەکەن هانمان ئەدات کاری زیاتر بکەین لە هەمان کاتیشدا ئەرکمان گرانتر بوە ئەبێت لەمەو دوا زیاتر خۆمان كاربكهین لە پێناو خزمەتی زیاتر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.