بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیان دەستگیرکرد کە بڕێک پارەی جۆری پێنج هەزاری عێراقی ساخته‌یان پێبووەو ویستویانە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی ساخی بکەنەوە.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای بهدواداچونو چاودێری ورد، توانرا هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راوه لەپارکی ئازادی دەستگیربكرێن.
تۆمەتبارەکان ناویان (ل. م. ر) له‌دایكبووی ١٩٧٤ و (ع. م. ح) له‌دایكبووی ١٩٧٦، لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی ٢٩٨/٢٨٠ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.