Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:50

لە ئێوارەیەکی پایزی شاردا.. سمینارێک بۆ نووسەرسەدیق سەعید ڕواندزی به‌رێوه‌چوو

دوو کتێبی تازەی بەناوەکانی ( لە سێبەری کتێبدا -کۆرۆنا ) بە ئامادەبووان ناساند
کوردستان TV
100%

ئێوارەی دوێنی شه‌مه‌ 26-9-2020 لە باخی گشتی ڕواندز ،  کتێبخانەی عەلی مەکتەبە سمینارێکی بۆ نووسەر و لێکۆڵەر سەدیق سەعید ڕواندزی سازکرد .کە تێیدا نووسەر دوو کتێبی تازەی بەناوەکانی ( لە سێبەری کتێبدا -کۆرۆنا ) بە ئامادەبووان ناساند .
دوای ناساندن و شرۆڤەکردنی بەرهەمەکانی ، نووسەر هەردوو کتێبەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد ، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی هەفتەنامەی ڕێگای کوردستانی پێبەخشرا .
لە سمینارەکەدا نووسەر باسی لە ناوەڕۆکی دووپەرتوکی تازە چاپکراوی خۆی بەناوی کۆڕۆنا و لە سێبەری وشەدا کرد. لەلایە ئامادەبووانیشەوە کتێبەکانی نووسەر بەرزنرخێندران.

پەرتوکی لە سێبەری وشە لە نووسینی سەدیق سەعید ڕواندزی، بریتیە لەکۆمەڵێک ڕانان و لێکۆڵینەوە لە بواری شیعروزمان و مێژوو. هەروەها کتێبی دووەمی نووسەر ناوی کۆڕۆنایە.

ktv

ktv

ktv

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.