تاوانبارێك به ناوی "نیكرلاس گاریسون" له نێو هۆڵی یه‌كێك له دادگاكانی ئه‌مریكا ، رایكرد دوای ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری به‌ندكردنی یه‌ك ساڵ و سزای 2500 دۆلاری بهسهرداسپاند.
كامیرهكانی چاودێری ساتی راكردنی تاوانباره‌كه‌ی له‌نێو هۆڵی دادگای ناوچه‌ی هایلاند له هه‌رێمی ئوهایوی ئه‌مریكی تۆمار كردوه .
تاوانباره‌كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه به‌هۆی بازگاری كردن به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرابوو،به‌ڵام تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ته‌وه ، شوێنیشی دیار نیه.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی : كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.