ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند كه سێ تیرۆریستی داعش له پارێزگای دیاله رۆژهه‌ڵاتی عێراق، ده‌ستگیركراون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای ناوبراو بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له پارێزگای دیاله پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی هه‌واڵگریی و به‌پێی فه‌رمانی دادوه‌ر، سێ تیرۆریستیان ده‌ستگیركردووه كه وه‌ك چه‌كدار له به‌ناو دیوانی جوند له ویلایه‌تی دیاله سه‌ربه داعش كاریان كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه داناوه كه چه‌ندینجار كرده‌ی تیرۆریستییان دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه و ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ئه‌و سێ تیرۆریسته دوای وه‌رگرتنی گوته‌كانیان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنی یاساییان له به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.