Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:45

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و ژینگەسازی لە هەولێر دەستیپێکرد

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەكشەممە 27ی ئەیلوولی 2020 لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و دكتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر و رێكخراوەكانی ژینگەپارێز و دەزگەكانی راگەیاندن، هەڵمەتێكی فراوانی خاوێنكردنەوە و ژینگەسازی دەستیپێكرد و ماوەی هەفتەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.


راشیده‌گه‌یه‌نن ، هەڵمەتەكە سەرەتا لە بازاڕی میللیی كورانی مەخموور دەستیپێكرد و ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت، سەرجەم بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و گەڕەک و کۆڵانەکانی شار و دەوروبەری شار لە زبڵ و خاشاک پاک دەکرێنەوە و دەشورێن، هاوکات ژمارەیەک دار دەچێندرێن، كە تیمەكانی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و رێكخراوێكی ژینگەپارێزی سەرپەرشتی دەكات بۆ خاوێنكردنەوەی ژینگە و بایەخدانی زیاتر بە بابەتی ژینگەسازی لە سنووری شارەوانیی هەولێر.


وه‌زاره‌تى شاره‌وانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لەمیانەی بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی بۆ دەزگەكانی راگەیاندنی ناوخۆیی جەختی لە گرنگی ئەو جۆرە هەڵمەتانەی ژینگەپارێزی كردەوە بۆ ئەوەی بە هەموو لایەك لە دامودەزگەكانی شارەوانی و رێكخراوەكانی ژینگەپارێزی و هاووڵاتییان، ژینگەی كوردستان لە پیسبوون بپارێزرێت.


ئەم هەڵمەتەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ شەممە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی تایبەت بە بابەتی ژینگەسازیی لە سنووری پارێزگای هەولێر كرد و تێیدا رێنمایی دایە فەرمانگەكانی شارەوانی و دامودەزگەكانی سنووری پارێزگەی هەولێر بۆ هۆشیاركردنەوە هاووڵاتییان لە بواری پاراستنی ژینگە و خاوێنكردنەوەی شوێنە گشتییەكان.


لە تەوەرێكی تری هەڵمەتەكەی ئەمڕۆ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ داواكاری و گرفتی هاووڵاتییان و دووكاندارەكانی بازاڕەكە كرد و گوێی لە داواكاری هاووڵاتییان و دووكانداران گرت و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانیان و بەداوداچوون بۆ داواكاری و گرفتانەكان كە لە سنوورەكە هەن و بەڵێنی بەدوادچوونی وردی پێدان بۆ ئەوەی لە رێگەی دامودەزگە پەیوەندیدارەكانەوە چارەسەری كێشەكان بكرێت.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.