ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27 ی ئەیلوولی 2020 سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز سەماحەتی عەماڕ ئەلحەکیم
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەللامە ئایەتوڵای عوزما سەید محەمەد حوسەین ئەلحەکیم، گەورەی بنەماڵەی ئال حەکیم-مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێ رادەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و، سەبرو ئارامی بە جەنابتان و ئال حەکیم ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
براتان
مسعود بارزانی
27 ی ئەیلوولی 2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.