Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:45

په‌رله‌مانی‌ کوردستان سێشه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای له‌ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران ‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/9/29ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (97، 96، 93، 91، 90) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.