Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:25

ئه‌فسه‌رێک و سه‌ربازێکی ئێرانی له‌سه‌ر سنووری عێراق کوژران

کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ی پێكدادانێكی چه‌كداری له‌گه‌ڵ قاچاغچی چه‌ك، ئه‌فسه‌رێك و سه‌ربازێك له‌نزیك هۆرعوزیم له‌ باشووری ئێران له‌سه‌ر سنووری پارێزگای میسان كوژران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵیی قوتابیانی ئێران( ئیسنا ) له‌سه‌ر زاری حه‌بیب عه‌فه‌ری، حاكمی هه‌رێمی حه‌وێزه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خوزستان گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ دره‌نگانێی شه‌وی رابردوو، پێكدادان له‌ نێوان پاسه‌وانی سنوور و قاچاغچیانی چه‌ك له‌ نزیك هۆرعوزیم له‌ نێوان عێراق و ئێران دروست بووه‌.

حه‌بیب عه‌فه‌ری ده‌شڵێت: له‌ ئاكامی پێكدادانه‌كه‌دا دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور كوژراون كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره‌ به‌پله‌ی نه‌قیب و كه‌سێكی دیكه‌ش سه‌ربازی ئاسایی بووه‌ ،هاوكات ئه‌ندامێكی دیكه‌ی پاسه‌وانی سنوور برینداربووه‌و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.