Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:18

یه‌کێـتی تۆپى پێی کوردستان کاتی به‌رێوه‌چوونى چاڵاکیه‌کانى بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27 ى 9 ى 2020 ، كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ته‌واوی ئه‌ندامان له‌یه‌كێتیه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو

له‌كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان بریاردرا به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌ بۆ وه‌رزی 2020 - 2021 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ :

خولی نایابی كوردستان  26 - 11 - 2020 
خولی پله‌یه‌كی كوردستان 30 - 11 - 2020 
خولی نایابی فوتساڵی كوردستان 13 - 11 - 2020 
خولی نایابی تازه‌ پێگه‌یشتوان 27 - 11 - 2020

بریاره‌ له‌هه‌فته‌كانی داهاتوودا له‌كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێی كوردستان به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی خولی پله‌ دوو  و سێیه‌كان بخرێته‌ ته‌وه‌ری گفتوگۆی نێو كۆبوونه‌وهی یه‌كێتیه‌كه‌‌ سه‌باره‌ت به‌به‌رێوه‌چوونى هه‌ردوو خول

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.