Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:22

وەزیری پلاندانان : گەشەپێدانی ئابووری خانمان لە هەرێمی کوردستان گرنگە

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پلاندانانی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ یٔەمڕۆ   یەکشەممە 27/9/2020 لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم پێشوازی کرد لە د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و شاندێکی یٔەنجومەن.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ لە دیدارێکی هاوبەشدا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمی هەماهەنگی و هاوکاری وکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا کرا، بەمەبەستی گەشەپێدانی یٔابووری خانمان لە هەرێمی کوردستان.

لەلایەن خۆیەوە د. دارا رەشید، تەواوی پاڵپشتی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکانی ئەنجومەنی باڵای کارورباری خانمان دووپاتکردەوە بەگوێرەی توانا رەخساوەکانی وەزارەت.

لەبەرامبەردا د. خانزاد ئەحمەد ڕای گەیاندن وەزارەتی پلاندانان یەکێکە لە وەزارەتە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە پرۆژەکانی پاڵپشتی و گەشەپێدانی یٔابووری خانماندا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.