Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:07

لە ئێران تائێستا زیاتر له‌ 25 هەزار تووشبوو کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لە ئێران سێ هەزارو 362 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراو كۆی گشتی توشبووان 446 هەزار كەسی تێپەڕاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئێراندا هاتووه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوویدا سێ هەزارو 362 تووشبووی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوەو 195ی دیكه‌ش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ده‌ڵێت: لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا تا ئێستا 446 هەزارو 448 كەس تووشی كۆرۆنا بوون ، 374 هەزار 170 تووشبویان چاكبوونەتەوە، 25 هەزارو 586 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە .

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.