Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

له‌ عێراق 3755 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا 3481 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2020/9/27 وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لە ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هه‌زار و 481 كه‌سی دیكه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ هاتووه‌ سێ هه‌زارو 755 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، نه‌خۆشخانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ڕاشیگەیاندووە، 55 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان  گه‌یشه‌ هه‌شت هه‌زار و 990 كه‌س.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.