Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 22:24

له‌ دهۆک حه‌وت ھەزار خانووی زیادەڕۆ تاپۆ دەکرێن

کوردستان TV
100%

قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک ده‌ڵێت، دوای دەرکردنی یاسای پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان، لە پارێزگای دھۆک دەست بە تاپۆکردنی خانووەکان کراوە و تەنھا لە سەنتەری دھۆک نزیکەی حەوت ھەزار خانووی زیادەڕۆ تاپۆ دەکرێن .

جەھوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاندووه‌: دوای دەرکردنی یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگای دھۆک دەست بە تاپۆکردنی خانووەکان کراوە و تاوەکو ئێستا دووھەزار و هه‌شتسه‌دو بیست کەس تەنھا لە سەنتەری پارێزگای دھۆک و ھەردوو گوندی ئیتیتی و قەسارە مامەڵەیان پێشکەش کردووە و خانووی زێدەڕۆیان لەسەر زەویی شارەوانی دروست کردووە و پێویستە تا ده‌ی مانگی داهاتووی ئەمساڵ ئەوانەی ماون مامەڵە پێشکەش بکەن، ئەگەر درێژ نەکرێتەوە دواتر مامەڵەیان وەرناگیرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ لە سنووری سەنتەری پارێزگای دھۆک نزیکەی حەوت ھەزار خانووی زیادەڕۆ ھەیە بۆ تاپۆکردن، ھەرکاتێک مامەڵەکان تەواو بوون دواتر لیژنەکانی قایمقامیه‌ت دەچنە سەر خانووەکان و کەشفیان بۆ دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.