له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به كاری په‌رله‌مان و به‌رپرسیاریه‌تی و هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه دكتۆر رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند
ئه‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه،پێویستی به‌وه هه‌یه كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی لۆژیكیانه‌ی بۆ بكرێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی حكومه‌ت پێویسته به دوو پێوه‌ر هه‌لبسه‌نگێنین ئه‌وه‌یش خودی و بابه‌تییانه بێت .
كابینه‌ی نۆیه‌م له رۆژی جاردانی كارنامه‌كه‌ی بریتی بوو له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی ، مه‌ركه‌زی بوونی هاووڵاتی . حكومه‌تیش به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له به‌رنامه‌كه‌ی هاتووه .
پارتی هیچ كات له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بیری له تاكڕه‌وی و قۆرخكاری نه‌كردووه . به‌ڵكو زیاتر په‌رله‌مانتاری ئازادكردووه .
روونیشیكرده‌وه كه پێویسته یه‌ك زه‌مینه هه‌بێت بۆ را ده‌ربرینێكی ئازادانه ، به‌ڵام پێویسته ده‌سته جه‌معی تیا بێت ، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی ئێمه كه هه‌یه كاتێك كارێكی نادروستی ئیداری ئه‌بینن یه‌كسه‌ر هه‌مووی جارانی سفر ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن بروخێ ، كه ئه‌مه كارێكی ناڕه‌واو نا مه‌عقولیه‌تی تیایه . بینیمان بۆ چه‌ندین جار ئه‌ندامانی حزبێك بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ په‌رله‌مانیان به جێ ده‌هێشت ئه‌و نه‌وعه ئه‌دایانه پله‌و پایه‌ی خۆیان داده‌به‌زێت له به‌ر چاو خه‌ڵك .
دكتۆر رێبین سه‌لام مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند پێویسته بنه‌مایه‌كی لۆژیكی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ره‌خنه ده‌گرێت له په‌رله‌مانتاره‌كانی حزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه له حكومه‌ت بۆخۆیان بێت بۆ ئه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ، خۆی پێویسته ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن هاریكار بێت بۆ ده‌سه‌ڵات و هاوكاری بكات نه‌ك دژایه‌تی كردن . ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌ی كه ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات له سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست و زانستی بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.