هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و کاردانەوە مەترسیدارەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێستا گفتوگۆیانکرد.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمار میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فائق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كردووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین پێشهاته ئه‌منی و سیاسیه‌كان و كاریگه‌ریه خراپه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بارودۆخی ئێستا كراوه.
ئەوەش هاتووە، سەرۆکایەتییەکانی عێراق جەخت دەکەنەوە کە بەئامانجگرتنی بنکە مەدەنی و سەربازییەکان، بەردەوامی هەڵمەتەکانی کوشتن و رفاندنی چالاکوانان پێشێلکردنی سەروەری عێراقە و کاریگەری لەسەر ناوبانگی وڵات دەبێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، کارنامەی پەسەندکراوی حکومەتە کە خواستی ئەوەی هەیە شکۆی دەوڵەت بپارێزێت و هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبەرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌رده‌وامی كه‌شی گرژیه ئه‌منیه‌كان و كاردانه‌وه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی زیانی زۆر به ئابوری عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی وهه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یاندنی وڵات به كه‌شێكی ئارام له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.