لەباشوورى عێراق هێرش کرایە سەر کاروانێکى سهربازی هاوپهیمانان كه کەلوپەلى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دهگواستهوه.
ئهمرۆ یهكشهممه شانەى ڕاگەیاندنى ئەمنى عێراق بڵاویکردەوە كە بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی به سهرۆكایهتی ئهمریكا، دژ بە داعش لە سنووری پارێزگای زیقار باشووری عێراق تەقیوەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە تەقینەوەكە، زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.