به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دابه‌ش ده‌كرێت هه‌روه‌ها له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه به مه‌رجێك پێشتر له وه‌رگرتنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون سوودمه‌ند نه‌بووبن.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزگاری سلێمانی، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەموو قۆناغ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ۷٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بەسوپاسەوە بۆ بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانیی و دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی و بەشی پلان و بەدواداچونی پارێزگای سلێمانی و دەستەی نوێنەرایەتیی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی.
بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە درا، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی ئازیزی زانکۆی سلێمانی دەکەین، شاناز‌و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ‌و دڵسۆزبین. لەم دۆسییەداو بە هیممەتی هەموو لایەک ڕێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.