له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه كه‌ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن (٤٩) ساڵ لەڕەگەزی نێر پیشە(پ، م )دانیشتوی کۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە کە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.
راشیدهگهیهنن كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕوداوه‌كه خۆكوژی بووه، به‌وته‌ی كه‌س و كاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕودواكه كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.