Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:24

سکای نیوز: باڵیۆزی ئه‌مریکا به‌غدای به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشت

کوردستان TV
100%

میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا دەڵێن ئیدارەی تڕامپ حکوومەتی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە خەریکی ئامادەکارین بۆ داخستنی باڵوێزخانەکەیان لە بەغدا.

ڕاپۆرتەکان لە سەر زاری بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی ئاشکرایان کردووە کە ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ داخستنی باڵوێزخانەکەی لە بەغدا و گواستنەوەی بەشێک لە ستافەکەی بۆ کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، بەو پێیەی کە نیازی نییە کۆنسوڵخانەکەی لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دابخات.ئەمە لە کاتێکدایە کە تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە ماتیۆ تۆلەر باڵوێزی ئەمریكا باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا بەجێهێشتووە ڕووی لە كۆنسوڵخانەی گشتیی وڵاتەكەی لە هەولێر كردووە و هەواڵیش هەیە كە دووشەممە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا دابخرێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوەی دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو مایک پۆمپێۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق هۆشداری داخستنی باڵوێزخانەکەی دابوو ئەگەر حکوومەتی بەغدا هەنگاوی جددی نەنێت بۆ وەستاندنی هێرشەکانی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر ئەمریکییەکان.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڕیاری کۆتایی پێدەچێت ڕۆژی دووشەممە لە لایەن واشنتۆنەوە دەربچێت و ئاماژەکانیش بۆ ئەوەن کە داخستنی تەواوتی باڵوێزخانەکە، بەو پێیەی گەورەترین باڵوێزخانەی ئەمریکایە لەسەر ئاستی جیهان، نزیکەی سێ مانگی پێ دەچێت

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.